ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی شینئاوا و وتمانی شاری پیرانشار له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی و ڕانه‌كێشانی لووله‌ی گازی شاری له دوو گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێ بوونی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه.
دانیشتووانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه ڕایانگه‌یاندووه كاتێك كه ده‌بێته هه‌ڵبژاردن ئێمه له چاو به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ین و كاتێك هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت و داوای پێداویستی سه‌ره‌تایی ژیانمان ده‌كه‌ین ئێمه به هاووڵاتی ئه‌ژمار ناكرێین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه به مه‌ودای ٢٠ مه‌تر له لووله‌ی گازی ئه‌سڵی شاره‌وه دوورن به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ڕایانگه‌یاندووه هه‌موو ساڵێك به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره ده‌بێ به سووته‌مه‌نی نه‌وت پێداویستیه‌كانی ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه زۆر جاریش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی ده‌بێته هۆی سووتانی ماڵه‌كانیان.