كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی شاری پاوه له ناڕه‌زایه‌تی به چه‌ندین ساڵ چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی پۆمپی گازی “سی ان جی” ئه‌و شاره نامه‌یه‌كیان له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا به‌ڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت گوشار له سه‌ر شاره‌داری و ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و شاره درووست بكه‌ن كه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
شاری پاوه به حه‌شیمه‌تی ٦١ هه‌زار كه‌س، ته‌نیا یه‌ك پۆمپی دابه‌شكردنی گازی “سی ان جی” هه‌یه كه ئه‌ویش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تووشی كێشه بووه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و به‌دواداچوونی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه، به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه هیچ جۆره هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره نه‌گرتووه‌ته به‌ر.