ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌ملێكراوی پاكستان له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته واته ئیسلام ئاباد و چه‌ند شاری گه‌وره‌ی دیكه‌ی پاكستان، ناڕه‌زایه‌تیه‌كی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه له‌سه‌ر بانگهێشتی چه‌ند حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆن وه‌ڕێكه‌وت و ڕێپێوانێكیش له ژێر ناوی “كاروانی ئازادی” له لاهووره‌وه به‌ره‌و ئیسلام ئاباد به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له ڕاستیدا باروودۆخی ناله‌باری بژێوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له حه‌شیمه‌تی ٢٠٠ ملیۆنی پاكستان و ڕه‌وته سیاسیه‌كان له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا به‌شداری بكه‌ن. میدیاكانی پاكستان دانیان به‌وه دانا كه به‌شداربوانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ئه‌نگیزه‌ی جیاوازیان بووه. ده‌وڵه‌تی پاكستانیش ڕێوشوێنی ئه‌منی توندی له‌دژی ئه‌م خۆپیشاندانه گرتووه‌ته به‌ر. هه‌روه‌ها پۆلیس ڕایگه‌یاندووه كه ١٧ هه‌زار هێزی ئه‌منی و ئینتزامی له پێته‌ختی ئه‌م ولاته‌ی به حاڵه‌تی ئاماده‌باش ده‌رهێناوه تا به‌ره‌نگاری ناڕازیان ببنه‌وه. ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی خه‌ڵكی پاكستان له حه‌فته‌ی ڕابردووه ده‌ستیپێكرد. به پێ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌زاران كه‌س له ناڕازیان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌وه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و ئیسلام ئاباد ڕێپێوانیان كردووه و له‌وێش ده‌ستیان داوه‌ته‌وه خۆپیشاندانێكی گه‌وره و مه‌دره‌سه و ئیداره و دووكانه‌كان له‌مشاره داخراون.
له‌سه‌ر كارلاچوونی “عۆمران خان” سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان خواستی هه‌موو ناڕازیانه و له‌م پێوه‌نده‌شدا خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، خۆپیشاندان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌روا درێژه پێده‌ده‌ن. عۆمران خان كه خۆی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه گه‌نده‌ڵه‌كانی پاكستان، ساڵی ڕابردوو له كێشمه‌كێشی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به به‌ڵێنیی فریوكارانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت و باشتر كردنی باروودۆخی بژێوی بنه‌ماڵه مامناوه‌نده‌كان و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئابووری قه‌یران لێدراوی پاكستان، به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت. چه‌ند ڕێبه‌رێكی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌ویان به ده‌ست تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌ش تاوانبار كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی عۆمران خان قه‌یرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له پاكستان توندتر كردووه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كی سه‌یر نییه. زۆربه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان دوای له‌سه‌ركار لاچوون و یان كۆتایی ده‌و‌ره‌كه‌یان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. “شه‌ریف” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌م وڵاته له‌ئێستادا به تاوانی گه‌نده‌ڵی ماڵی بۆ چه‌ندومین جار كه‌وتووه‌ته زیندانه‌وه.
حیزبه ئیسلامی و میللیه‌كانی پاكستان به‌و مه‌به‌سته‌وه خوازیاری ئیستعفای عومران خان و به‌ڕێچوونی هه‌ڵبژاردن و به‌ناو دیفاع له مافی خه‌ڵك ده‌كه‌ن تا به‌ڵكوو بتوانن خۆیان به‌شێكی زیاتر له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بگرنه ده‌ست. به‌ڵام ئامانج و خواستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازیی پاكستان هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و برسێتی نیزامی سه‌رمایه‌داری له وڵاتانی دیكه، نه ته‌نیا خوازیاری له‌سه‌ركار لاچوونی عومه‌رخانه‌كان و عادڵ عه‌بدولمه‌هدیه‌كان و سه‌عد حه‌ریریه‌كانن به‌ڵكوو خوازیاری نه‌مانی ئه‌م نیزامه گه‌نده‌ڵ و دزه‌ن كه سه‌روه‌ت و سامانی گشتی خه‌ڵك به تاڵان ده‌بات. له ڕاستیدا خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری له‌سه‌ركارچوون و نه‌مانی هه‌موو كه‌سایه‌تی و ناوه‌ند و ده‌م و ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارین.
ئامانجی حیزبه سیاسیه‌كانی پاكستان كه زۆربه‌یان گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌رست و دۆژمنی ئازادین، هه‌ر شتێك بێت، له‌گه‌ڵ ئامانجی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌ملێكراوی پاكستان جیاوازه. ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك هه‌ر وه‌ك باقی وڵاتانی دیكه دژبه هه‌ژاری و برسێتیه‌كه كه ڕژیمه سه‌رمایه‌داره‌كان به‌سه‌ریان دا سه‌پاندوون.
كۆماری ئیسلامی یه‌كێكه له‌م لایه‌نانه‌ی كه به هه‌موو توانایه‌وه له‌گه‌ڵ له‌سه‌ركارلاچوونی ده‌وڵه‌تانی ئێستای عێراق و لۆبنان دژایه‌تی كردووه و له سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌م وڵاتانه‌دا گه‌لێك جه‌نایه‌تی خوڵقاندووه. هه‌ڵوێستی ئاشكرای خامنه‌یی و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وانه و ناوزه‌ند كردنی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعوودی، ماهیه‌ت و ڕوخساری ڕاسته‌قینه و جه‌نایه‌تكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌كه زیاتر نیشان دا. ئه‌م ڕژیمه دژه مرۆییه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ڕه‌وته‌كانی سه‌ربه‌خۆی، له‌وانه حیزبوڵڵا و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مه‌ل، ده‌ستی داوه‌ته كوشتاری خه‌ڵك، له ئێستادا زیاتر له جاران له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. تا جێگه‌یه‌ك كه له عێراق و لۆبنان و هه‌موو ناوچه‌كه خه‌ڵك دژبه كۆماری ئیسلامی و ڕێبه‌رانی درووشم ده‌ڵێنه‌وه و خوازیاری كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی ڕژیمی ئیسلامین له چاره‌نووسیان دا.
به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریانه و هه‌وڵدان بۆ خامۆش كردنیان، ئه‌وه‌یه كه نیگه‌رانی وه‌دی هاتنی كابووسێكه كه یه‌خه‌ی خۆشی بگرێته‌وه و ئاگری نه‌فره‌ت و بێزاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و سته‌مێكراو و وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری ،كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بێنێت.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پاكستان له درێژه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه كه له‌م دوایانه‌دا له ئارژانتین، كواتمالا، شیلی له ئامریكای باكوور و ناڕه‌زایه‌تی ٣٧ حه‌فته‌ییی خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایه‌ر و ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له لۆبنان و عێراق كه‌وتووه‌ته ڕێ. له ئێستادا نه ته‌نیا له‌م وڵاتانه به‌ڵكوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان، نیزامی سه‌رمایه‌داری له لایه‌كه‌وه به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئابووری نێئۆلیبرالی و پێكهاته سیاسیه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و دزی و ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له كێبه‌ركێی قازانج په‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاتداراندا بێكاری و هه‌ژاری و برسێتی به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشتووه و ژیانی به ملیارد ئینسان كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسیی جیدیه‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وانه كه به ڕواڵه‌ت خۆڕستن هه‌موویان سه‌رچاوه گرتوو له په‌یوه‌ندی زاڵمانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌دارین كه به گشتی دژبه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی جیهانن. په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بزووتنه‌وانه له وڵاتانی جیهاندا و هاوچاره‌نووسی و هاوئاهه‌نگیان، ده‌رخه‌ری عه‌زم و ئیراده‌ی مرۆڤایه‌تیه بۆ ڕزگاری له سته‌م و چه‌وسانه‌وه و به واتایه‌كیتر مژده‌ی سۆسیالیزمی پێیه.