کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژاری زاهیدان له‌ ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی شاره‌داری به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌‌ سه‌ر ماڵ و مۆڵكی هاووڵاتییانی هه‌ژاری دانیشتووی بلواری كه‌شاوه‌رزی زاهیدان و به‌شێك له‌ ماڵه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی ڕووخاندن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ڕژیم له‌و شاره‌ به‌ هه‌نارده‌ كردنی هێزێكی زۆری نیزامی بۆ سه‌ر دانیشتووانی هه‌ژار و ناڕازی بلواری كه‌شاوه‌رزی زاهێدان و به‌ زۆره‌ملی و سه‌ركوت، ماڵه‌كانیان  ڕووخاند و بنه‌ماڵه‌كانیان بێ سه‌رپه‌نا كردوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ زاهێدان یه‌ك له‌و شارانه‌یه‌ كه‌ حاشیه‌نشینی زۆره‌، به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ جێگه‌ی دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و یارمه‌تیدانیان، ماڵه‌كانیان ده‌ڕووخێنێت و زه‌ویه‌كانیان داگیر ده‌كات.

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی شه‌ش كرێكار له‌ ئێران

له ‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ هۆی نه‌بوورنی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له‌ شاره‌كانی “گورگان”، “شیراز” و  “تاران” بریندار بوون. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری خه‌ڵكی ئیزه‌ كه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وتی عه‌سه‌لوویه‌ كاریان ده‌كرد به‌ هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری خه‌ڵكی “گورگان” به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو چاڵێكی ئاو به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵی خه‌ڵكی شیراز به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی پێنج متری به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كرا. هه‌روه‌ها له‌ شاری تاران به‌ هۆی ڕووخانی دیوار به‌سه‌ر دووكرێكاری ئه‌فغانستانی له‌ ناو چاڵێكی ئاسانسۆر له‌ ناوچه‌ی “ده‌ره‌كه‌”ی تاران، كرێكارێكیان به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری پرۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌ به‌ ناوه‌كانی “حه‌مید داوودی” و “بیژه‌ن قاسمی” به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ‌ له‌ ڕێگای بێهبه‌هان گیانیان له‌ده‌ست دا.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah