پاش چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی شاری شنۆ له ئاست له ناوبردنی چۆمی “گادر”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دانیشتووانی دوو گوندی “سه‌ره‌دێ” و “ئاسناوێ” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا ڕێگه‌یان به شیركه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ماسه و زیخ له‌و چۆمه گرت.
به وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، هه‌ڵگرتنی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماسه و زیخ له چۆمی “گادر” بووه‌ته هۆی قۆرئاوی بوون، له ناوچوونی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه، گۆڕدرانی ڕه‌وگه‌ی “گادر” و وشك بوونی كانیئاوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، هه‌روه‌ها له كاتی باران بارین، ڕێگه و جاده‌كان به هۆی هه‌ڵسانی لافاو له ناو ده‌چن. به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه وسه‌ردانی ناوه‌نده حكوومیه‌كانی ڕژیم هیچ به‌رپرسێك وڵامی به داخوازییه‌كانمان نه‌داوه‌ته‌وه.