بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی شارەداری بە بیانووی جۆراوجۆر هێرشیان کردە سەر خانەباخی خەڵکی “سەراو قامیش”ی سنە و خانەباخەکانیان ڕووخاند.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، خەڵکی خۆجێئی ناوچەکە بەرپەرچی هێزەکانی شارەداریان داوەتەوە و هەر بەم هۆیەشەوە چەن ژن و منداڵێك بریندار کراون. هێشتا لە ژمارە و شوناسی دەسبەسەرکراوانی ئەم پێكدادانه هیچ زانیارییەک لە بهردەستدا نییە. به وتهی دانیشتووانی “سەراو قامیش”ی سنە ، هەر لەم ناوچە بە هەزاران مەتر، کراوە بە مۆڵکی گشتی و تیجاری و ڤێلاکانی سپای پاسداران و کام شوێن گونجاو بێت داگیری دەکەن و ناوی وەقف لەسەری دادەنێن و سرووشت داگیر دەکەن و هەر چەندە جارێک بە بیانووی جۆراوجۆر خانەباخەکانی خهڵك دەڕووخێنن و مەبەستیان تەنیا وەرگرتنی پارە و باجه.