له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه‌وه‌ڕه‌ی پاوه به‌هۆی پشتگوێ خران و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم، كه‌مپه‌ینێكیان به‌و بۆنه‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕێكخستووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی بانه‌وڕه‌ی سه‌ر به شاری پاوه، ماوه‌یه‌كی زۆره كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.