جمعه, ژانویه 21, 2022
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێلام به‌هۆی بڕینی زیاتر له‌٢٠٠داری كۆن له‌ لایه‌ن شاره‌داری

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، شاره‌داری ئیلام له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا زیاتر له‌ ٢٠٠ داری نێو گۆڕستانیساڵه‌ح ئاوایشاری ئیلام بڕیوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م كاره‌ش بوه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ژینگه‌ دۆستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و دارانه‌ی بڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ جۆری داری ئۆكالیپتووس بووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان په‌نجا بۆ سه‌د ساڵ زیاتر بووه‌. ئه‌و دارانه‌ به‌بێ هیچ هۆكار و ڕاگه‌یاندنێكی پێشوه‌خته له‌ لایه‌ن شاره‌دای ئه‌و شاره‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ بێجگه‌ له‌ ڕووی ژینگه‌یی، خه‌ڵك له‌ وه‌رزی هاوین و له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی ئازیزێكیان له‌ژێر ئه‌و دارانه‌ ده‌حه‌سانه‌وه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ بینینی دیمه‌نی بڕاوه‌ بوونی ئه‌و دارانه،‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری لای هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌ درووست كردووه‌ و داواده‌كه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره‌ سزای یاسایی بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

rezan

ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی شاری پیرانشار بەهۆی پیسبوونی ئاوی ئەو شارە

rezan

ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی ناوچەی هەورامان

rezan

گیان لەدەستدانی سێ ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاری کەنگاوەر

rezan

لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتیی لە زیندانی ئیلام

rezan

 دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی شاری بۆکان

rezan