له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێلگه نه‌وتییه‌كانی ئۆستانی ئیلام گه‌یشته ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا و هاوكات خه‌ڵكی ئیلام له به‌رانبه‌ر به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێ كاری له‌و ئۆستانه‌دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه و بردنی نه‌وت و گازی ئه‌و ئۆستانه به تاڵان كردنی ماڵی خه‌ڵك ناوده‌به‌ن ڕایانگه‌یاندووه بێجگه له پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و ئۆستانه به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت و گاز له كێڵگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی خۆجێیی ئه‌و ئۆستانه نه‌بووه.
لە سەردانەکەی چەند هەفتە لەمەوبەری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئیلام بڕیاردراوە چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گازی ئەو ئۆستانه تەرخان بکرێت. ئێستا لە ئۆستانی ئیلام‌دا رۆژانە 210 هەزار بەرمیل نەوت و زیاتر لە شەش ملیۆن مەتر سێجا گاز بەرهەمدێت، بەڵام ئەگەر کێڵگە نەوتییەکان پەرەیان پێبدرێت، بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت 110 هەزار بەرمیل زیاد دەکات كه‌چی له ڕووی خزمه‌تگوزاری و درووست كردنی هه‌لی كار بۆ لاوانی ئه‌و ئۆستانه، به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه به‌جۆرێك ئۆستانی ئیلام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌میشه له ڕیزبه‌ندی شاره هه‌ژار و بێكاره‌كانی ئێران‌دا بووه.