ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی ئیلام له‌هه‌مبه‌ر سووتاندنی مازۆت له پترۆشیمی و پیس كردنی هه‌وای ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی پترۆشیمی و به‌رهه‌مهێنانی وزه ده‌ستی داوه‌ته سووتاندنی مازۆت و كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی ئێرانی بردووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار به جۆرێك له شاری ئیلام هه‌ورێكی ڕه‌ش به ڕۆژا ئاسمانی شاره‌كه داده‌پۆشێت. به وته‌ی كارناسانی بواری بێهداشت و ده‌رمان، ڕێژه‌ی پیسی هه‌وا له ئێران بۆ منداڵان و به‌ساڵاچووان له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه و هۆشداری ده‌ده‌نه خه‌ڵك كه به بێ ماسك له نێو شاره‌كان هاتووچۆ نه‌كه‌ن.