كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی هۆما، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ڕێگه و شارسازی كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداختی حقووقی دادپه‌روه‌رانه بوون. به وته‌ی خانه‌نشینكراوان، جگه له‌وه‌ی حقووقه‌كانیان له‌خوارۆیه، سه‌ر وه‌ختیش په‌رداخت ناكرێت. ئه‌و خانه‌نشینكراوانه پێشتریش كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به‌داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.