جولای 24, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی مۆخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی

كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی مۆخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی، له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ت ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی .

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یه‌ك به‌ یه‌كی به‌نده‌كانی ئاییننامه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی دامه‌زراوه‌كان و كارمه‌ندانی شیركه‌ت، هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قده‌سته‌‌ دواخراوه‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ڕایانگه‌یاند: خوازیاری به‌كرده‌و ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حقووق و مه‌زایای كرێكارانی ڕه‌سمی، قه‌راردادی و شیركه‌تین و له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا به‌ڵێنیان دا كه‌ تا به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان درێژه‌  به‌ كۆبوونه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاینان ئه‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی هاووڵاتییانی خووزستانی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

rezan

ئۆلتیماتۆمی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ ده‌ستپێكی مانگرتن

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی كرماشان

rezan

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و سه‌قز

rezan

دۆخی خراپی ته‌ندرۆستی په‌نابه‌ران دوای دوومانگ مانگرتن له‌ “بڕۆكسڵ”

rezan