كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، له به‌رانبه‌ر سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوانی پێرسۆنێلی فوولاد له‌م شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی خانه‌نشیكراوانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه داخوازییهكاینان بریتین له: چاكسازی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابین كردنی قه‌راردادی ده‌رمان به پێی ئائین نامه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فوولاد، په‌رداختی بۆنی كرێكاری، په‌رداختی داخوازییه‌كانی ساڵانی ٩١ بۆ ٩٩ی هه‌تاوی، بیمه‌ی عۆمر و ڕووداوه‌كان و دامه‌زراندنی بنه‌ماڵه‌ی خانه‌نشینكراوان لهسهنایهعی فوولاد و شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوانی فوولاد.