ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، له به‌رانبه‌ر بینای ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه له تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
خانه‌نشینكراوانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به له ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری به‌دیهاتنی خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه كه خانه‌نشینكراوان خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی كاملی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابین كردنی مه‌زایای تایبه‌ت، مافی دامه‌زراندن و په‌رداختی حه‌قی سه‌ختی كار و ئه‌شه‌عه بوون.