کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌وه‌ی توندوتیژیی دژبه‌ ژنان له‌ قرقیزستان

اعتراض به افزایش خشونت علیه زنان در قرقیزستان 1

هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی قرقیزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌دوای كوژرانی ژنێك له‌م وڵاته‌ ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان و توندوتیژی دژبه‌ ژنانیان مه‌حكووم كرد.

خۆپیشانده‌ران له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی قرقیزستان له‌ “بیشكێك” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، له‌ ئاست قوربانی بوونی ژنان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی دژبه‌ ژنان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.