ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد، شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عێراق هاته ئاراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی شه‌ڕ و تێكهڵچوونهكانی نێوان گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران و هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عێراق لانیكه‌م ٩٨ كه‌س له ئه‌ندامانی هێزی ئه‌منی و ٢٧ خۆپیشانده‌ر بریندار و دوو كه‌سیش كوژراون. شایانی باسه گرووپه‌كانی نزیك له ئێران به‌هۆی دۆڕاندنیان له‌م خوله‌ی هه‌لبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی عێراق، به كۆبوونه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه‌یه گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.