به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو باخدارانی شاری بۆكان، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه به‌رهه‌می سێوی باخه‌كانیان به شێركه‌تی “ته‌عاونی ڕوستایی” فرۆشتووه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه پاره به‌رهه‌مه باخیه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و له‌به‌رانبه‌ر وڵامنه‌دانه‌وه‌ی په‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕییوه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، یه‌كێك له باخدارانی شاری بۆكان به تۆڕی مێدیایی كۆمه‌ڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه پێش له وه‌رگرتنی به‌رهه‌می باخه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه له زووترین كاتدا سه‌رجه‌م بڕه پاره‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار مانگ و چه‌ندین جار سه‌ردانی باخدارانی ئه‌و شاره بۆ ناوه‌ندی ئه‌و شێركه‌ته، هه‌تا ئێستا هێچ پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.