كۆمه‌ڵێك له ڕێنماكانی گه‌شتیاری له پاریس، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێز، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری پیشه‌یی، له مه‌یدان “ئێتوال” ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ئێتوال له به‌رامبه‌ر شه‌قامی شانزه‌لیزه و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر خوازیاری ئه‌وه بوون كه ده‌وڵه‌ت له جیات گرێبه‌ستی كاتی، نیزامێكی پیشه‌یی جێگای متمانه‌تریان بۆ دابین بكات. شایانی باسه، فه‌ڕانسه له نێوان شوێنه‌كانی گه‌شتیاری له جیهان پله‌ی یه‌كه‌می پێدراوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه هه‌تا ئێستا زیانی به‌رچاو به سه‌نعه‌تی تووریسمی ئه‌م وڵاته گه‌یشتووه.