به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی له نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌شهه‌د، له‌ئاست زیادنه‌كرانی ٥٠ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیادكردنی حقووقی ٥٠ له‌سه‌دی كه شمولی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی په‌یمانی، ته‌رحی و ته‌بسه‌ره‌یی ده‌بێ، په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی نه‌گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م په‌ره‌ستارانه هه‌روه‌ك باقی په‌ره‌ستاره‌كانی دیكه كار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت مه‌زایای كه‌متریش وه‌رده‌گرن. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگیرانی ته‌رحی دامه‌زراندنی په‌ره‌ستار بۆ سێ مانگ بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم، به‌دوای بڵاوبوونه‌ویه ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، ئاگه‌هییه‌كی ئێستخدامی په‌ره‌ستار بۆ ٨٩ ڕۆژی بڵاوكردووه‌ته‌وه.