ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شار‌داریی كرماشان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شورای شار كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان په‌یمانكارانی شاره‌داریی كرماشان به سه‌پاندنی مۆره‌خه‌سی زۆرهمللی به سه‌ر كرێكارانی به‌شه‌كانی فه‌زا سه‌وز و خزمه‌تگوزاری، به هۆكاری جۆراوجۆر له‌وانه” ده‌ستپێكی وه‌رزی سه‌رما و بارهندگی” مه‌بله‌غێك له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان و پێڕانه‌گه‌یشتن به كێشه‌كانیان، ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.