كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌نعه‌تی به‌رقی هێندوستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار له‌ئاست به خسووسی كردنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی شاری “پۆدوچری” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به به‌شداری به‌ربڵاوی كرێكاران و ئه‌ندازیارنی ئیداره‌ی به‌رقی شاری پۆدوچری به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، نزیكه‌ی ٣ هه‌زار كرێكار له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردووه و خوازیاری ڕاگیرانی ڕه‌وتی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته‌ن. هاوكات نوێنه‌رانی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رق له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: كرێكاران خوازیاری ڕاگیرانی خسووسی سازین و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوی كه‌رتی تایبه‌ت به خواسته‌كانیان سه‌رنج نه‌ده‌ن، درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، سه‌ره‌ڕای ده‌خاڵه‌تی دادگای باڵای هێند و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئه‌م دواییانه‌ی ده‌وڵه‌ت، كه‌شاوه‌رزانی هێندی به‌رده‌وام بوون له درێژه‌ی ئێعتڕازه‌كه‌یان و ڕۆژی چوارشه‌مممه چه‌ندین نوسخه‌یان له‌م په‌سه‌ندكراوه تاگر تێبه‌رداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زیاتر له دوو مانگه كه به ده‌یان هه‌زار كه‌شاوه‌رز له ده‌ره‌وه‌ی شاری دێهلی نه‌و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و ده‌ڵێن: ئه‌م یاسا نوێییه له‌دژی كرێكاران و له به‌رژه‌وه‌ندی شیركه‌ته خسووسییه‌كانه.