ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ناوچه‌كانی ئه‌حمه‌دئاباد ڕه‌فسه‌نجان و سیرجان هۆرمۆزگان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پاراستن ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌حمه‌دئاباد و سیرجان له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه كێشه و گرفتی ئه‌م كرێكارانه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه و له كاتێكدا ده‌ستی پێكردووه كه ڕێگه‌ی ئاسن دراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت و له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رپرسان وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچكام له خواسته‌كانی كرێكاران نه‌بوون.