كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شیركه‌ته‌كانی سه‌نعه‌تكارانی جنووبی شه‌رقی زاهێدان، پوویش په‌ژووهانی تاران و ڕێگه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی بڕی سێ ساڵ سه‌نه‌واتی دواخراوی كرێكارانی شیركه‌تی پوویش په‌ژووهانی تاران، ئه‌م كرێكارانه ڕاشیانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌ستی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵیشان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: هه‌ندێ له مه‌زایاكانی وه‌ك “كه‌وش، لیباس و ده‌ستكێش”یش له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا بۆیان دابین نه‌كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان ڕایانگه‌یاندووه كه نیوه‌ی حه‌قده‌ستی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و بیمه‌ی مانگه‌كانی ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ریان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شیركه‌تی سه‌نعه‌تكارانی جنووبی شه‌رقی زاهێدان، له‌ئاست ڕه‌چاونه‌كردنی به‌ندی “ب” ماده‌ی ٣٧ی یاسای كار و په‌رداخت نه‌كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین.