كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئیسلامشار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی و بارودۆخی دژواری گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی تراوێرس حقووقی مانگانه‌ی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئیسلامشار به شێوه‌ی نیوه‌چڵ و به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كات و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده پێكهێناوه. هاوكات ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، هه‌تا ئێستا هیچكام له ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی شیركه‌تی ڕێگای ئاسن، په‌یگیری كێشه‌وگرفته‌كانیان نه‌بوون.