به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “ئیران پۆپلین”ی ڕه‌شت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی و گوزه‌رانیان به‌ره‌وڕوون، ده‌ڵێن: شیركه‌تی “ئیران پۆپلین” بۆ دانه‌وه‌ی ٢١٠ ملیۆن پووڵی برق ته‌نیا ٧٢ كاتژمێر مۆڵه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه په‌رداخت نه‌كات، كارخانه ته‌عتیل ده‌كرێت و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی بێكار ده‌بن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له‌گه‌ڵ كێشه‌ی قه‌راردادی ٣ مانگه و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ره‌وڕوون و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه، چه‌ندین جار ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.