ڕۆژی سێشه‌ممه‌م ١٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی هێڵی فه‌ننی تراوێرس بۆ جارێكی دیكه و له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی هێڵی فه‌ننی تراوێرس كه خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و ڕێبه‌ندانیانن ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كان، داوا ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ئێستادا نزیكه‌ی ٧ هه‌زار كرێكار له هێڵی ڕێگای ئاسنی وڵات له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی شیركه‌تی په‌یمانكاری تراوێرس كار ده‌كه‌ن كه له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان نیگه‌رانن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه جگه له‌مانه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلیان به‌ره‌وڕوون و ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌موو مانگێك له‌بابه‌ت بیمه‌ی ته‌كمیلیان بڕه پاره‌یه‌كیان له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له خزمه‌تگوزاری بیمه‌ی ته‌كمیلی بێبه‌شن.