به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نه‌ی بڕ له نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری گۆزه‌رانی ژیانیان، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، هه‌ر كام له ئه‌وان ٢٥ تا ٣٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه كه له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، كه تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان هه‌موو شوێنێك ڕووشتوێن به‌ڵام هیچ كاربه‌ده‌ستێك وڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.