كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رده‌وامی كار له‌م مه‌عده‌نه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی كرێكاران، مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س له ڕۆژی ٥ی خاكه‌لێوه‌وه، سه‌رله نوێی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كۆبوونه‌وه له شوێنێك یاخود ساڵۆنی غه‌زا خۆری، ده‌بێته‌هۆی ته‌شه‌نه سه‌ندنی زیاتری ئه‌م ویرووسه.