كرێكارانی مه‌عده‌نی مس سونگون ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌عتیل نه‌كرانی ئه‌م مه‌عده‌نه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی مه‌عده‌نی مس سونگون سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و تووشبونی چه‌ندین كه‌س له كرێكاران به‌م نه‌خۆشییه و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان، هه‌روا درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتریش كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی هه‌ڵێنجانی مه‌عده‌ن له‌وانه، “مۆبین، ئاهه‌ن ئاجین، نه‌وئاوه‌ران، زه‌ل و نێدای ڕه‌هاوی” به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، خوازیاری ته‌عتیل كردنی مه‌عده‌نه‌كان ببوون، به‌ڵام به‌رپرسان هیچ سه‌رنجێكیان به داواكارییه‌كانی ئه‌وان نه‌داوه.