كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی فوولاد زه‌وبی ئامۆل ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به پێی یاسا، ئه‌و كارخانانه‌ی كه كاری تواندنه‌وه‌ی ئاسن تێیدا ئه‌نجام ده‌درێ، شمولی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان دێته ئه‌ژمار و سه‌رجه‌م ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه شمولی ئه‌م یاسایه ده‌بن، له بواری پێدانی حه‌قده‌ست، ساعات كاری و هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی خانه‌نشینیان حقووقیان پێشێل ده‌كرێ و له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، كارفه‌رما ده‌ست ده‌كات به ده‌ركردنی كرێكاران.