كرێكارانی كارخانه‌ی پۆڵای ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، له‌ئاست پێكهێنانی شوڕای ئیسلامی كار له‌م ناوه‌نده ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی كه به‌دوای پێكهێنانی ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی كرێكارین، له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه ڕایانگه‌یاندووه: شوڕای ئیسلامی، ئه‌م ناوه‌نده گه‌نده‌ڵه و سات و سه‌ودا له‌دژی كرێكاران له‌م شیركه‌ته جێگه‌ی نییه. شایانی باسه، كرێكارانی گرووپی میللی سه‌نعه‌تی پۆڵای ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، ڕێوڕه‌سمی پێكهێنانی شوڕای ئیسلامی كه له مزگه‌وتی ئه‌م كارخانه‌یه له‌ئارادا بووه شێواندووه و به‌م جۆره پێشیان به ته‌رحی وه‌زاره‌تی كار، كافه‌رما و خانه‌ی كارگه‌ر بۆ سه‌پاندنی ڕێكخراوێكی له‌خۆبایی به‌سه‌ر كرێكاراندا گرت.