كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی تراكتۆرسازیی ته‌ورێز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به سپاردنی ئه‌م كارخانه‌یه به كه‌رتی تایبه‌ت و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌تی سه‌نعه‌تی تراكتۆرسازیی ته‌ورێز له كۆتایی ساڵی ٨٥ له لایه‌ن ڕێكخراوی خسووسی سازییه‌وه به شێوه‌ی قێستی، سپێردراوه به به‌شی خسووسی سه‌هامداران. ده‌شڵێن: له‌وه كاته‌وه هه‌تا ئێستا كێشه‌وگرفته‌كانیان چه‌ند به‌رابه‌ر بووه‌ته‌وه و حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌میشه به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ. ڕاشیانگه‌یاندووه كه حه‌قی بیمه‌كانیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.