به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٨ و خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: ئه‌م كارخانه‌یه له ئێستادا له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی میللی “هۆڵدینگ دایه و ئه‌م شیركه‌ته ده‌بێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانیان بێ. ڕاشیانگه‌یاندووه، پێشتر كاتێك كه ئه‌م كارخانه‌یه له شیركه‌تی سه‌رمایه گوزاری “مه‌نسوور ئاریا”وه سپێرداریه بانكی میللی، ده‌بوایه بیریان له‌م ڕۆژانه بكردایه‌ت.