كرێكارانی قه‌راردادكاتی سه‌نعه‌تی نه‌وت له جنووب، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی دژواری كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی كه‌شوهه‌وا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی به نوێنه‌رایه‌تی له باقی كرێكاره‌كانی دیكه ڕایگه‌یاند، به‌وته‌ی ناڕازییان، به زۆربه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌ت نیرو، جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی، فوولادی خوزستان و فوولادی ئۆكسینی خوزستان، حه‌قی خراپبوونی كه‌شوهه‌وا په‌رداخت كراوه، به‌ڵام كرێكارانی قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌م حه‌قه بێبه‌ش كراون. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداختی حه‌قی خراپی كه‌شوهه‌وای كرێكارانی قه‌راردادكاتی سه‌نعه‌تی نه‌وه‌ت له ئۆستانه‌كانی خوزستان، بووشێهر، كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و هۆرمۆزگان بوون.