کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌ و كه‌نگان

اعتراض کارگران عسلوویه و کنگان

اعتراض کارگران عسلوویه و کنگان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌ و كه‌نگان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه‌ بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی پارسی جنووبی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ هه‌موو ئامرازه‌كان ته‌نانه‌ت خابگاكان به‌ كۆمه‌ڵ به‌كار ده‌هێنرێ، ڕایانگه‌یاندووه‌: عه‌سه‌لویه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگای كرێكاران له‌ مه‌ترسیدایه‌. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌، ئه‌م دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ و وه‌سایلی بێهداشتی زۆر كه‌مه‌. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كان له‌ پاڵاوگاكانی عه‌سه‌لویه‌ و كه‌نگان به‌ شێوه‌ی ده‌سته‌ جه‌معی كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ و شوێنه‌كانی نیشته‌جێ بوون جه‌معییه‌، ناڕازیین و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م كارگاكان ده‌بێ مه‌وادی بێهداشتی دابین بكرێ، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ كارگاكان ئه‌م ئیمكاناته‌ زۆر كه‌مه‌ یاخود نییه‌.