كرێكارانی شیركه‌ته گازییه‌كانی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له پارێزگای به‌سره به شێوه‌ی هاوكات له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی گازی ئه‌م وڵاته، به‌ده‌یان كه‌س له كرێكارانی بیانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستان، ٤٠ كرێكاری بیانی كه له شیركه‌تی گازی به‌سه‌ره كاریان ده‌كرد، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ناردراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، گه‌شته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتایی مانگی مارسه‌وه ڕاگیراوه و تا ئێستا زیاتر له ٣ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س له عێراق به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و به‌هۆیه‌وه ١٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.