كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دووی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س دبێ و له به‌شه‌كانی فه‌زای سه‌وز و له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی شیركه‌تێكی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: له ٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌همی ٧ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌كانیان له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه.