كرێكارانی فه‌زای سه‌وز و خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی جه‌زیره‌ی هۆرمۆز له ئۆستانی هۆرمۆزگان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، زۆربه‌یان نه‌توانن پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: به پێچه‌وانه‌ی واده و به‌ڵێنه‌كان، هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه نه‌بوون.