كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “ئه‌لشه‌ته‌ر”ی لورستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، له‌ئاست به‌رده‌وامی دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا له ١٤ تا ١٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی نزیكه‌ی ١٧٠ كرێكاری شاره‌داریی ئه‌لشه‌ته‌ر، ته‌نیا ١٢ مانگی په‌رداخت كراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، هێشتا ٢ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن.