به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٠٠ كه‌س له كرێكارانی ده‌ركراوی فوولادینی زه‌وب ئامۆل، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و له‌م دواییانه ٣٠ تا ٤٠ كه‌سیان له به‌شی فه‌راسه‌نعه‌ت له‌ژێر مه‌جمووعه‌كانی “هێلدینگ فوولادین زه‌وب ئامۆل” كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا له لایه‌ن شیركه‌ته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ئه‌م ٦٠٠ كرێكاره سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌نجام نه‌دراوه. شایانی باسه، له شیركه‌تی فوولادین زه‌وب ئامۆل هه‌زار و ٦٠٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كێشه‌وگرفت له كاتی به‌ستنی قه‌رارداد و به فرۆش نه‌گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان، ٦٠٠ كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.