كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌وقافی “میرزا سادقی” كرمان ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها دواخرانی جێژنانه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌ڕێوه‌ربه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٩ مانگ هێشتا هیچ حه‌قده‌ست یاخود جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان پێ نه‌دراوه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای په‌یگیرییه‌كانیان و چوون بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆستانی كرمان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه.