كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی گازی “پارسی جنووبی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیجرایی نه‌بوونی ته‌رحی ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له سه‌رجه‌م شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وت، پێرسۆنێلی مه‌نته‌قه تایبه‌ته‌كان ١٤ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ١٤ ڕۆژ پشوویان هه‌یه، به‌ڵام له شیركه‌تی گازی پارسی جنووبی كاره‌كانی سه‌لیقه‌یی ده‌چێته پێشه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، چه‌ندین جار ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بڕیاری ده‌ركردووه كه سه‌رجه‌م شیركه‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بێ دوو حه‌فته كار بكه‌ن و دوو حه‌فته پشوو بده‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه‌ی گازی پارسی جنووبی، هیچ بایه‌خێكیان به‌م بڕیاره نه‌داوه.