كرێكارانی شیركه‌تی حه‌فاری شۆماڵ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دوخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. سه‌دان كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكاران له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا چه‌ندین جار له ئاست دواخران و په‌رداخت نكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێك وڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.