كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافاتی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕدرانی باروودۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به ١٦٠ كرێكاری ده‌فعی ئافاتی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په كه به شێوه‌ی وه‌رزی له سه‌ر زه‌وییه‌كان كار ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی كه‌شاوه‌رزی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها گۆڕینی باروودۆخی پیشه‌ییان له وه‌رزییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون. شایانی باسه كرێكارانی وه‌رزیی ئه‌م ناوه‌نده ته‌نیا له كاتی وه‌به‌رهێناندا به‌شێوه‌ی كاتی له‌م پیشه‌یه‌دا به‌كار ده‌گیرێن و ماباقیی ساڵ بێكارن و هه‌ر بۆیه كرێكاران خوازیاری قه‌راردادی ساڵانه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان دابین بكرێت.