كارمه‌ندانی مانگنامه‌ی “ایران فردا” ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، له به‌یانییه‌كدا له‌ئاست ده‌ركرانی حوكمی پێنج ساڵ زیندان بۆ “كه‌یوان سه‌میمی” سه‌رنووسه‌ری ئه‌م مانگنامه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
نووسه‌رانی ئه‌م به‌یانییه ڕایانگه‌یاندووه: سه‌پاندنی پێنج ساڵ زیندان به‌سه‌ر كه‌یوانی سه‌میمی، ده‌رخه‌ری تێبینی ڕاسته‌قینه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی و دادوه‌ری ئێرانه له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، “فێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ئازادی چاپه‌مه‌نی له ئێران” له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی جیاجیادا، له‌ئاست ده‌ركرانی حوكمی پێنج ساڵ زیندان له‌دژی سه‌رنووسه‌ری مانگنامه‌ی “ایران فردا” ئێعتڕازیان كردبوو و ئه‌م حوكمه‌یان مه‌حكووم كردبوو. بڵاوكردنه‌وه‌ی نسووراوه‌ی ڕه‌خنه‌ئامێز له فه‌زای مه‌جازی، پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسیی و ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاری ساڵی ٩٨ له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، ئه‌و ئۆمه‌تانه‌ن كه دراونه‌ته پاڵ ناوبراو.