پتر له ٨٠ كه‌س له شۆفیر ماشێنه ئیجاره‌ییه‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها باروودۆخی بژێوییان، له ده‌رووبه‌ری ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی شۆفیره‌كان، ئه‌وان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار قه‌راردادی كاریان هه‌یه و پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت هه‌موو مانگێك حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ئیجاره‌ی به‌های ماشێنه‌كانیان پێبدات، به‌ڵام له ئێستادا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار،ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٨ و خاكه‌لێوه ئه‌مساڵیان پێنه‌دراوه. شایانی باسه شۆفیرانی ناڕازی ته‌نانه‌ت پاره‌ی پێویستیان بۆ به‌نزینی ماشێنه‌كانی خۆیان پێ نییه و له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ی جۆراوجۆر به‌ره‌وه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.