ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ پێش‌گرتن له تووش بوون به ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیره‌كان زیاتر له هه‌ر توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا مه‌ترسی تووش بوون له كۆرۆنایان له‌سه‌ره. ناڕازییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه شاره‌داری شاره‌كان ده‌بێ ئامرازی بێهداشتی له‌وانه، ماسك، ده‌ستكێش و مه‌وادی دژه عفوونی له ئێخیتاری شۆفیره‌كان چ له به‌شی گشتی و چ له به‌شی خسووسی دابنێ و ئه‌م ته‌وه‌ره گرینگ‌ترین خواستی شۆفیره‌كانه.