ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شۆفیری وانێت باره‌كانی دێهگولان له ناڕه‌زایه‌تیی به گرانبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری له‌وازمی یه‌ده‌كی ماشین له‌وانه ته‌گه‌ر، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان وێڕای ئاماژه به گرانبوونی له‌وازمی یه‌ده‌كی ماشین به تایبه‌ت ته‌گه‌ر و هه‌روه‌ها كێشه‌وگرفته‌كانی دیكه‌یان، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداره‌وه بوون. به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی ئێستا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ته‌گه‌ر، نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆی كۆن بوونی لاستیكه‌كان په‌ره‌یسه‌ندووه.