ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، بۆ دووهه‌مین جار كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌شهه‌د، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاسای ته‌عره‌فه‌گوزاری خه‌ده‌ماتی په‌ره‌ستاری پاش ١٣ ساڵ له په‌سه‌ندكرانی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ماوه‌ی ١٣ ساڵی ڕابردوودا كه یاسای ته‌عره‌فه‌گوزاری خه‌ده‌ماتی په‌ره‌ستاری په‌سه‌ند كراوه، ئه‌م یاسایه هیچ كات به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و یه‌كێك له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانیانه. ده‌شڵێن: هه‌موو جارێك كه‌مبوونی بوودجه ده‌كه‌نه بیانوو بۆ ئیجرایی نه‌كردنی ئه‌م یاسایه. له حاڵێكدا دیار نییه كه بۆ چی بوودجه به ڕێژه‌ی پێویست بۆ په‌رداخت كردنی ته‌عه‌ره‌فه‌كانی پزیشكی هه‌یه، به‌ڵام بۆ ته‌عره‌فه‌ی په‌ره‌ستاری كه ڕێژه‌كه‌شی كه‌متره، بوودجه نییه.