كرێكارانی شاره‌داریی لووشان ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ئاست دواخرانی بڕی ٩ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ناڕازیین. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان، بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موتاڵه‌باته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. ده‌شڵێن، حه‌قی بیمه‌ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٦، به‌فرانباری ٩٧ و مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ، خه‌رمانان و خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌فرانبار و ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٨یان هه‌تا ئێستا به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌رداخت نه‌كرانی حقووق و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران له‌م بارودۆخه‌ی هه‌ستیاره‌ی ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.